پارێزگاری نەینەوا بەرد باران دەکرێت

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئازار لە کاتی بەسەرکردنەوەی قوربانیانی رووداوی خنكانەكەی شاری موسڵ پارێزگاری نەینەوا بەردباران کرا.

نەوفەل عاگوب، پارێزگاری نەینەوا لەكاتی بەسەركردنەوەی قوربانیانی رووداوەكەی دوێنێی رووباری دیجلەکە تیایدا 100 كەس خنكان، نەوفەل عاگوب پارێزگاری نەینەوا (ئەمڕۆ هەینی 22ی ئازار) وەك ناڕەزاییەك لەهاتنی ناوبراو و كەمیی خزمەتگوزارییەكان، خەڵك و كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاریان بەردباران كرد.

لەكاتی گەیشتنی عاگوب، خەڵكەكە هێرشیان كردۆتە سەر، ئەویش بۆ پاراستنی خۆی هەر زوو لەشوێنی رووداوەكە هەڵاتووە و كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی دوو كەسیان لەخانەوادەی قوربانیە خنكاوەكان شێلاوە و گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ پێنجشەممە کەشتییەک لە ڕووباری دیجلە وەرگەڕا و زیاتر لە 100 کەس گیانیان لە دەستدا، کەشتییەکە ژمارەیەک سەرنشینی لە رووباری دیجلە لە موسڵ دەگواستەوە. 



PM:12:20:22/03/2019