پێدانی کارەبای هەرێم زیاد دەبێت

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ئاشکرای دەکات، پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ زیاتر لە 15كاتژمێر زیاد بووە.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: " پێدانی کاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی زیادی كردوە، چونكە ئێستا خواست لەسەر كارەبای نیشتیمانی كەمبووەتەوە".

بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵیت " پێشتر خواست لەسەر كارەبای نیشتیمانی گەیشتبووە دەوروبەری شەش هەزارو 500 مێگاوات، بەڵام لەم وەرزەدا دابەزیوە بۆ چوار هەزارو 400 مێگاوات".

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رونیشیكردەوە، بە كەمكردنەوەی ئەو رێژە مێگاواتە كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ 15 كاتژمێر بەرزبووەتەوە.




PM:02:54:23/03/2019