سلێمانی بەگەشتیارێکی زۆەوە نەورۆزی بەسەلامەتی بەڕێکرد

 
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند" نەورۆز لە پارێزگای سلێمانی بەسەلامتی بەڕێوەچوو، ژمارەی گەشتیارنیش لەڕۆژانی نەورۆزدانزیكەی 100 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناوچەکە".
 
عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هاتنی گەشتیار تەنها لەدوو ڕۆژی نەورۆزدا لەنێوان 96 هەزار بۆ 100 هەزار گەشتیاردا بوە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی".
 
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی باسی لەوەش کرد، هاتنی گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی لەدوو ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو زۆر زیادیكردوەو ڕێژەكە دڵخۆشكەرە.
 
عەلی ڕەئوف  ئەوەشی راگەیاند" لە رۆژانی نەورۆزدا هیچ رووداوێكی نەخوازراو ڕوینەداوەو گەشتیاران و سەیرانكەرانیش زۆر بەسەلامەتی گەشتی خۆیان ئەنجامداوە".

ساڵ بەساڵ رێژەی گەشتیارانی ناوچەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بۆ هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانەوە.




PM:03:43:23/03/2019