رۆژەکانی دەوامکردنی فەرمەنبەران و مامۆستایانی سەربە وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا زیادیکرد.
به‌شدار عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌ولێر له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به سپی راگه‌یاند، بڕیاردراوە کە دوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربە وەزارەتی پەروەردە ئاسایی بێتەوەو لەمەوبە دوا سه‌رجه‌م مامۆستایان له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش رۆژ ده‌وام دەکەن.
وتیش، بەهۆی لابردنی پاشەکەوتی مووچەوه، مۆڵەتی هەفتانەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده‌ش هه‌ڵگیراوه و كاتژمێرێك ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده و په‌روه‌رده‌ى پارێزگا و قه‌زاكانیش زیادكراوه.
بەڕێوەبەری گشتی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیارەکە لەلایەن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه و له‌مڕۆوه كارى پێده‌كرێت.
لایخۆشییەوە ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەی زانیستی بڕیاریداوە کە له 1ى نیسانى 2019ەوە، ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى خوێندنى باڵا بۆ پێنج رۆژ له هه‌فته‌یه‌ك زیادبکات و دوامی فەرمانبەرانیش بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك زیادكراوه.