کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکات

بەرێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا شەش کاتژمێر زیاد دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بە رۆژنامەی زەمەن-ی راگەیاند، بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا و بەرزبوەوەی پلەکانی گەرما کاتەکانی پطدانی کارەبا زیاد دەکەم.

وتیشی، زۆری ریژەی بارانبارینی ئەمساڵ ئاسی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخانی زیاد کردووە، بەوهۆیەەوە زیاتر لە ٤٠٠ مێگا وات کارەبا بەرهەم دەهێنن.

ئومێد محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئیستادا کاتژمێرەکانی کارەبا لەسەرو ١٥ کاتژمێرەوەیە، پێشبینیش دەکەین بیگەیەنینە ١٨ کاتژمێر لە رۆژێکدا، هەروەها لەسەرەتای مانگی نیسانەوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەو مانگە لە ١٦ کاتژمێر نزیک دەبێتەوە، بەمەش بە گشتتی شەش کاتژمێر زیاد دەکات.

 بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم پێشبینی کرد، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئایار کاتەکانی پێدانی کارەبا بەرەو بارزبونەوە بچن و بگەنە ١٨ کاتژمێر،  دوای ئەو ماوەیەش خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەکاتەوە، بەڵام بەگشتی هاوینی ئەمساڵ لە ساڵەکانی دیکە کارەبای زیاد تر دەبێت.




AM:10:46:26/03/2019