وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی باران بارین ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و  لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە شەپۆلێکى ترى بارانبارین دەست پێدەکاتەوە.

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم  رایگەیاند، ئەمساڵ رێژەى بارانبارین بەشێوەیەک بووە کە لەچەند ساڵى رابردوودا بەو ئەندازەیە نەبووە، زۆتریشن رێژەى باران بارین لە سنورى پارێزگاى هەولێر بووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم شەپۆلى کەش و هەوایەى ئێستا هەیە تا ڕۆژى دووی مانگی داهاتوو  بەردەوام دەبێت و کەشو هەوا ناسەقامگیر دەبێت.

بەڕێوەبەرى کەشناسى هەرێم بۆ زه‌مه‌ن رونیکردەوە کە لەم چەند رۆژەى داهاتوو ئاسمان پەڵە هەور و هەورى تەواو دەبێت و باران بە ڕێژەیەکی مام ناوەند لەچەند ناوچەیەک دەبارێت.



PM:05:57:26/03/2019