شۆفێری تەکسیەک لە هەولێر کوژرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩، لە شاوری هەولێر شۆفری  تەکسییەک بە چەک هێرشی کرایە سەرو کوژرا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ئازار، لە نێو شاری هەولێر لەلایەن کەسێکەوە بە چەک هێرش کراوەتە سەر شۆفێرێکی تاکسی بەناوی(ع. م) تەمەن ٣٥ ساڵ و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە".

هەروەها  ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد،کە  تاوەکو ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەوکرد و راشیگەیاند، کە پەڕوی لێکۆلێنەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.



PM:08:45:28/03/2019