كارەبای نیشتیمانیی بۆ 16 كاتژمێر زیادی كرد

بەهۆی زۆری باران و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان، كارەبای نیشتیمانیی بۆ 16 كاتژمێر زیادی كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا لەئەنجامی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و بەرزی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، ڕێژەی بەردانەوەی ئاو لەهەردوو بەنداوەكە زیادیكردوە و وەزارەتی‌ كارەبا جەختیكردۆتەوە، "بەو هۆیەوە توانراوە سەرجەم یەكەكانی كارۆئاوی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو دوو وێستگەیە ئیشپێبكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "لەبەنداوی دوكان ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتۆتە 280 مێگاوات و لەدەربەندیخانیش 240 مێگاوات كارەبا، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێم بۆ یەكەمجار گەیشتە سێ‌ هەزارو 600 مێگاوات كارەبا".

لەڕاگەیەنراوەكەدا جەختكراوەتەوە، "بەپشتبەستن بەسەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەباو لەم مانگەشدا ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ 16 كاتژمێر بەرزبۆتەوە".

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی‌ بەوەشكردوە، "بۆ سەلامەتی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، بەوردی ڕەچاوی سەلامەی وێستگەكەو كاری چاكسازیی تێیدا دەكات و هەر بەم هۆیەشەوە لەئێستادا توانراوە هەموو یەكەكان ئیشیپێبكرێت".




PM:12:33:03/04/2019