چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر خاڵێكی سەربازی جەلەولا

هێرشێك لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە كرایە سەر خاڵێكی سەربازی پۆلیسی فریاكەوتن لە شارەدێی گوڵاڵە "جەلەولا" و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون.

شەوی ڕابردوو چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە خاڵێكی سەربازی پۆلیسی فریاكەوتن لە شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فریاكەوتنی دیالە رایگەیاند، هێرشەكە شەوی رابردوو بووە، ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر دەكەوێتە نێوان خانەقین و گوڵاڵەوە، لە ئەنجامیشدا دوو پۆلیس كوژراوە و سیانی دیكەش برینداربوون، تاكو ئێستا زیانی چەكدارەكانی داعش لەو هێرشەدا نەزانراوە.



AM:09:54:04/04/2019