بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، لەبارەی دەوامەوە ئاگادارییەکی بۆ فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "دەوامی فەرمی ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە "سەرجەم کارمەندان ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی هەردوو گشتاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا دەوامی فەرمی ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆیە".
ڕوونیشکراوەتەوە، هەر فەرمانبەرێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی دەوام نەکات بەپێی ناوەڕۆکی هەردوو نوسراوەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.