بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كارا دەکرێتەوە

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوە بە کاراکردنەوەی  زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وبڕیارەکەش له‌ داھاتوویه‌كی نزیكدا بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ ساڵی 2014 دا، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 10 تا پله‌ 4 ی ده‌ركرد، به‌ڵام به‌ھۆی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و سه‌رھه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كرا، ئێستاش جارێكی تر ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كارا كراوه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌ له‌ داھاتوویه‌كی نزیكدا بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌کە له‌ ھه‌رێمی كوردستان شیروان میرزا راشیگەیاند،، له‌به‌رئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ھه‌یه‌و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ به‌غداوه‌ نییه‌، بڕیاره‌كه‌ ھه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.



PM:07:47:08/04/2019