لەسەر گرتە ڤیدیۆکەی نەوشیروان موستەفا عەلی حەمە ساڵح و ئارام ئەحمەد بە توندی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە.
عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا لەژێر ناونیشانی "درۆ‌و جاسوسی به‌سه‌ر کاک نه‌وشیروانه‌وه" دەنوسێت "مێژوی ئەم ڤیدۆیە ١١ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٦ ئه‌و شه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار له یه‌کێتی ڕاگه‌یه‌ندرا، کاک نه‌وشیروان به‌شتێکی خراپی زانی، نه‌یهێشت به‌یه‌ک دێڕیش له KNNبڕوات، به‌یانیه‌که‌ی چوینه خزمه‌تی زۆرێک له براده‌رانی ده‌سته‌ی ڕاوێژی گۆڕان له‌وێ بوو، نیگه‌ران بوو له‌و دۆخه، پێی وابوو ئه‌نجامی ئه‌م ناوه‌ندی بڕیاره تێکدانی ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتیه( واش ده‌رچوو، دواتر هه‌مویان پێکهاتنه‌وه‌و ڕێککه‌وتنه‌که نه‌ما)".
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "قه‌له‌ق بوو، ده‌یگوت: هه‌ردولایان چه‌کداریان هه‌یه‌و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناکه‌ن، ناشمانه‌وێت کێشه بخه‌نه سلێمانی..
هەروەها دەڵێت "چ شه‌رمێکی گه‌وره‌یه، میوانی ماڵی کاک نه‌وشیروان بیت و به دزی خۆیه‌وه ته‌سویری بکه‌یت و دواتر بیده‌یته یه‌کێ تر بڵاوی بکاته‌وه‌و به‌شێکی ببڕیت و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بگۆڕیت، ئه‌م ڤیدۆیه هه‌فته‌یه‌ک دوای دروستبوونی ناوه‌ندی بڕیاره. ئه‌وه‌شی ته‌له‌فون ده‌کات ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه.
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: ڕه‌نجی خۆی بچنێته‌وه، مه‌به‌ستی ڕه‌نج و ڕێککه‌وتنه‌که بوو".
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: جنێو به‌یه‌ک ده‌ده‌ن و موئامه‌ره له‌یه‌ک ده‌که‌ن، مه‌به‌ستی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌و کاتی یه‌کێتیه!
هه‌موو که‌س ده‌زانێت له‌و کاته‌دا هیچ گرفتێک له گۆڕاندا نه‌بوه‌و تائێستاش هیچ کام له که‌سه دیاره‌کانی گۆڕان جنێو بێ ڕێزیان به‌یه‌ک نه‌کردوه!
ناوبراو لەو نوسینەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "ئه‌وه‌شی ده‌ڵێت بێ ئومێد بووم، بێ ئومێد بوونه له ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی، نه‌ک له سیاسه‌ت و گۆڕان، ئه‌وه‌ی به دزیه‌وه ته‌سویری کردوه، خیره‌تی هه‌با به‌ناوی خۆیه‌وه دایده‌ناو هیچیشی لێ نه‌ده‌بڕی و ناوی ئه‌و مه‌کته‌ب سیاسیه‌ی یه‌کێتیشی بڵاوده‌کرده‌وه که ته‌له‌فونی بۆ کاک نه‌وشیروان کرد".
جا ئه‌م کابرا، جار جار وتار ده‌نووسێت و یاسی ڕێبازی کاک نه‌وشیروان ده‌کات!
هەروەها نوسیویەتی "ڕێبازی کاک نه‌وشیروان جاسوسی به‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان و بڕینی ڤیدۆو درۆکردن و ناردنی ڤیدۆکه نیه بۆ خه‌ڵکی دیکه بڵاوی بکاته‌وه".
ئارام ئەحمەد بە نوسینێک وەڵامی عەلی حەمە ساڵحی داوەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڤیدیۆکەی کاک نەوشیروان و شتی تریش.
یەکەم/ بەڵێ ڤیدیۆکە هی ئەو کاتەیە کاک نەوشیروان لە بریتانیا بو، نمای کوڕی تەسویری کردوە، نزیکەی سێ مانگ پێش مردنیەتی.
دوەم: دوای ئەوەی لە سەر هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن لە دەرەوەی ناوەڕۆکی نامەکەی کاک نەوشیروانەوە کە داوای کردبو گەنجی تێدا بێت، بەڵام بە هۆی خۆپەرستی و پۆستپەرستی خانەی پیرانەوە لەو کاتەدا خەریک بو گۆران بەرەو پارچە پارچەکردن ببەن، ئەمەش وای کرد یەکێکی وەک عەبدوڵای مەلا نوری ناچار بو قوربانی بە خۆی بدات و لە خۆکاندیدکردنی بکشێتەوە. لەبەر ئەمە منیش رەخنەی توندم لە سەرانی گردەکە دەگرت، نما خۆی ڤیدیۆکەی بۆ ناردم و تەلەفۆنیشی بۆ کردم و باسی ئەوەشی کرد باوکی لە گەڵ ئەوە بوە چەند گەنجێک لە خانەی راپەراندن بن.
سێ/ لە تەلەفۆنەکەیدا نما باسی ئەوەی کرد کە باوکی لە کۆتایی تەمەنیدا لە هاوڕێکانی خۆی بێهیوا بوەو بروای پێیان نەماوە.
چوارەم/کاتی خۆی ڤیدیۆکەی بۆ ئەوە نارد راستیەکان بۆ من رون بکاتەوە، ئێستاش لە پێناو پاراستنی میژوی کاک نەوشیروان منیش ڤیدیۆکەم خستە پێشچاوی گۆرانخوازان و خەڵکی کوردستان،بۆ ئەوەی خەلک وگۆرانخوازان بزانن وتێبگەن کاک نەوشیروان لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا چەندە نیگەران ودڵشکاو بوە لە ھاوڕێکانی.
پێنجەم/ نما باسی ئەوەی کرد کە ڤیدیۆکەشی پیشانی چەند کەسێکی تریش داوە یەکێک لەوانە وەک نما وتی عەبدوڵای مەلا نوری بوە، بۆیە لێرەوە داوا لە عەبدوڵا دەکەم بە ویژدانی ئەگەر ئەو ڤیدیۆیەی بینیوە شایەتی حەق بدات.
شەشەم/ ھەروەک باسمکردوە،دوای رەخنەکانی من لە گۆران نما ڤیدۆکەی بۆ ناردم،ئیتر ھێرش بۆ سەر من وچەواشەکاری و پێچانەوەی درۆ‌و دەلەسە یەک زەڕە لەو حەقیقەتە کەم ناکاتەوە کە من بە بلاوکردنەوەی ئەو ڤیدۆیە وتوومە.
حەقیقەت لێرەیەو لێرە سەما بکە.
ئارام ئەحمەد