ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی ته‌كسی هێڵی هاتووچۆی هه‌ولێر ــ به‌غدا گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن و داواده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌كاركردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.
ئه‌مڕۆ 18ی نیسانی2019، له‌شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی ته‌كسی هێڵی هاتووچۆی هه‌ولێر ــ به‌غدا، گردبونه‌وه‌و رێگای سه‌ره‌كی‌هه‌ولێر- به‌غدا یان داخست و داوا له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌منیه‌تی ئه‌و رێگا سه‌ره‌كیه به‌هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر بسپێردرێت و داواكاریشن ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه‌ی له‌و رێگایه‌دا كارده‌كه‌ن و هاوڵاتیان ده‌گوازنه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و رێگریان لێبكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن كه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له هێڵی هاتووچۆی هه‌ولێر ــ به‌غدا كارده‌كه‌ن و جگه‌له‌وه‌ی بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه، هاوكات به‌به‌رده‌وامی باجیان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان ده‌گوازنه‌وه له‌و هێڵه‌دا و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان دروست كردوه.