گەنجێك لەناو مەلەوانگەیەكدا خنكا

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، چاودێرێكی كۆلێژی پەروەردەی هاوبەشی كوڕان لەكاتی مەلەكردن لەناو مەلەوانگەیەكی هەڵەبجەدا خنكاوە.

ڕائید بارزان عوســمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیـسی پارێزگای هەڵەبجە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، لە مەلەوانگەی كۆمەڵگەی وەرزشی هەڵەبجە گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ بەناوی ڕاستی عەبدولـڵا، كە پیشەی سەرپەرشــتی بەشی ناوخـــۆی كۆلێژی پەروەردەی هاوبەشی كــــوڕانە كە قوتابخانە توركیە و دانیشـتووی گوندی قەرەگۆلی سەر بەناحـیەی وارماوایە لەكاتی مەلەكردندا، گیان لەدەسـتداوە.

ڕاشیگەیاند: دوابەدوای ڕووداوەكە پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو تەرمەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كرد و ڕاهێنەری مەلەوانگەكەش دەستگیركراوە.




AM:11:27:18/04/2019