سادق عەتیە، پێشبینیكاری كەشوهەوای عێراقی وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێم ئاشكرادەكات.
سادق عەتیە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە لە هەولێر و دهۆك بارانبارین ئێوارەی ئەمڕۆ دەوەستێت و سبەی دەستپێدەكاتەوە، بەڵام لە سلێمانی بارانبارین بەردەوامدەبێت.
وتیشی "بارانبارین بە تەواوەتی لە شەوی سێشەممە 23ی نیسانی 2019وە لە هەرێمی كوردستان دەوەستێت".
ئەوەشی وت "ئاساییبوونەوەی كەشوهەوا تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە".