لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شاری دهۆك هاوڵاتیەک كوژراو چەند کەسێکی دیکەش بریندرابوون.
موقەدەم ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ لەشەڕی نێوان دو بنەماڵەدا لە پارێزگای دهۆک هاوڵاتیەکی تەمەن ٣٢ساڵ کوژرا.
لەبارەی روداوەکەوە ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە بەهۆی شەڕی چەند منداڵێکەوە روییداوەو لەسەرەتادا منداڵەکان بەشەڕهاتوون دواتر شەڕەکە گەورە بوە و لەئەنجامدا چەند گەنجێک برینداربون، لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە گەنجەکان گیانیلەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی دھۆک باسی لەوەشكرد، دوای روداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 سزادانی عێراقی راگیراوە.