ئه‌ندامێکی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەیان ئاشکرادەکات و دەڵێت "بەبنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌سپیووه".
لە چاوپێکەوتنێکی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها لێپرسراوی ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌موسڵ ده‌ڵێت " ئه‌وكاته‌ی كه كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ی دركیان به‌باته‌كه كرد داوامانكرد كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان یا بێنه ناو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن یا جڤاتی نیشتمانی تا له‌نزیكه‌وه له‌ناو بڕیاره‌كه بن نه‌ك له پشته‌وه بڕیار له‌سه‌ر جڤاتی نیشتمانی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بسه‌پێنن".
ده‌شڵێت"به‌بنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا چه‌سپیووه و كۆتایی هاتووه به‌فیعلی، بۆیه كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان و هه‌ندێك له‌وانه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و وه هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی جڤاتی نیشتمانی كه سیڤیان پڕكردۆته‌وه بۆ پۆست و پله‌وپایه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت به‌شداری بكات".
هەروەها دەڵێت "بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن دەنگ بدەن بۆ چونە ناو حکومەت بە پۆست و پلە ڕازیکران، ئەگەرنا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی دژی چونە ناو حکومەت بوون هەتا برادەرانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەوانەی لە پشتەوە وەک سێبەر کاردەکەن لۆبیان کرد لەناو جڤاتی نیشتمانی کە پشتیوانی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گۆڕان بچێتە ناو حکومەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئێستا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەسەر ڕێبازەکەی باوکیان ناڕۆن، هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندندا هەیە، ئەگەر ئەوان ڕایان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن".
ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە "لەسەردەمی کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەک بوو خەڵک هەرهەمووی چاوەڕێی ئومێدی لێدەکردن بزوتنەوەیەکی زۆر بەهێز بوو کاریگەری هەبوو، کاک نەوشیروان هەفتەیەک زوتر وتاری سیاسی هەبوایە خەڵک چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان دە بەیاننامە لەسەعاتێکدا دەربکات کەس گوێی لێناگرێت، ئه‌وانه هۆكاربوون كه‌ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه".