وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە داهاتوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت و له ئێستاشدا ماوه‌ی 16 بۆ 17 کاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان ده‌درێت.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كاره‌بای سلێمانی كه‌میكرد، به‌ڵام له ئێستادا ماوه‌ی 16 بۆ 17 کاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان ده‌درێت.
وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی باسی لەوەشکرد، پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی پار نزمتربێت و ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌باش زیاتر بێت،بەوهۆیەشەوە كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت.