پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاند گ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی شارستانی فیدراڵی ده‌كات كه ئه‌م یاسایه بۆ هه‌موو عیراقه و به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگه‌یاندوە، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك.
وتیشی "له کاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد كه به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای مافی شه‌هیدانی بنكه‌ی ئاسمانی سپایكه‌ر كرا كه به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له ساڵی 2014دا شه‌هیدكران".
ئەوەشی وت "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌راندا دەبوو گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی شارستانی بكرێت له حكومه‌تی فیدراڵ كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه گشتییه و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی عیراق ده‌گرێته‌وه بێ جیاوازی واته هه‌رێمی كوردستانیش"، بەڵام گفتوگۆی پرۆژەیاساکە بۆ سبەی دواخراوە.
هه‌روه‌ها سبەی تاوتوێی ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كخستنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ژینگه و ته‌ندروستی ده‌كرێت كه پێشتر بڕیاربوو ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته یه‌كبخرێت، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه.