هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" برایرە له 5ی ئایارەوە دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەستپێبکات.
وتیشی، موچهکەش لەوپارەی له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه ده‌نێردرێت دابه‌شده‌كرێت، بەمەش كێشه‌ی مانگی ڕابردوو له‌دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه دروست نابێتەوە..
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، موچەی فەرمانبەران له‌ماوه‌ی (15-16)ڕۆژ دابەشدەکرێت، واته تا رۆژی 22ی مانگ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات دێت".
لئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی دانیشتنێكی ڕاوێژكارانهمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی تاوەکو حکومەت چۆن و کەی ده‌توانێت دوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، چونكه هه‌مووجارێك دڵی فه‌رمانبه‌ران به‌پێدانی دوو موچه خۆشده‌كه‌ن و له‌ڕووی كرداریشه‌وه شتێكی ئه‌وتۆ نییه.
ئەمەش لەکاتێکدایە
یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مانگێك به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران تێده‌په‌ڕێت، به‌وه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ بكرێت.