فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پێنجوێن، ئاگادارییەکی لەبارەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "جگە لە ئەو بەڵگەنامانەی بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی، پێویستە فۆرمی خۆراکیش لەگەڵ خۆیان بھێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایاری 2019 فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوەلەکاتی سەردانکردندا جگە لە ئەو بەڵگەنامانەی بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی، پێویستە فۆرمی خۆراکیش لەگەڵ خۆیان بھێنن.
فەرمانگەکە هۆکاری داواکردنی فۆڕمی خۆراکی لەکاتی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بەهۆی کردنەوەی بنکەیەکی تۆماری بایۆمەتری کۆمیسۆن لە فەرمانگەکەیان گەڕاندووەتەوە.