كەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی باران بارین دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ھۆشدارییەكی لەبارەی ھاتنی شەپۆلێكی بارانبارین بڵاو كردەوە و دەڵێت "سبەی ھەینی لە كاتەكانی درەنگانی شەودا، ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی بارانبارین".

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ھۆشدارییەكی بڵاوكردەوە، تێیدا ھاتووە "سبەی ھەینی لە كاتەكانی درەنگانی شەودا، ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی بارانبارین".

كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە لە دەریای سوور و توركیاوە سەرچاوەی گرتووە، لە تەواوی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت، بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی ھەولێر و سنووری پارێزگای دھۆك، باران زیاتر دەبارێت.

كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردووەتەوە، كە لە كاتەكانی درەنگانی شەوی شەممەدا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە كۆتایی دێت.




AM:11:59:02/05/2019