كه‌شوهه‌وای یه‌كه‌م رۆژ و رۆژانی دواتری مانگی ره‌مه‌زان ڕاگەیەندرا

ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رۆژانی دواتری راگه‌یاند .

بەگوێرەی پێشبینیەکان کەشی سبەینێ دووشەمە ٦/٥/٢٠١٩ بەگشتی ئاسمانی ھەرێم لەنێوان پەڵەھەور و ساماڵدا دەبێت و پلەکانی گەرمی کەمێک لەئاستی ئەمرۆ بەرزتر دەبێتەوە وەلەناوچەسنوری و شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک ئەگەری نمە باران لەکاتەکانی دوانیوەرۆ بۆ ئێوارە کراوە دەبێت .

هه‌روه‌ها لەدوانیوەرۆی رۆژی پێنجشەمەوە ٩/٥/٢٠١٩ ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریایی سوورەوە شەپۆلێکی باران بارین و ھەورەتریشقە ناوچەجیاجیاکان دەگرێتەوە کاریگەری تا ئێوارەی رۆژی ھەینی ١٠/٥/٢٠١٩ دەبێت 



PM:05:57:05/05/2019