دوو کرێکار لە زاخۆ کەوتنە نێو چالێکەوەو گیانیان لەدەستدا

دوو كرێكار لەقەزای زاخۆ بەهۆی كەوتنە ناو زێرابێكەوە گیانیان لەدەستداو سیانی دیكەش بریندار بوون. 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری 2019، سێ برا لەكاتی كاركردندا لەخانووەكەیاندا كەوتنە ناو زێرابەوەو كەسێكیش كە بۆ رزگاركردنیان بەهانایانەوە چوە لەگەڵ یەکێک لەبراکان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو دوو کەسە  بۆ نەمانی ئۆكسجینەو  تەنگەنەفەس بوونیان گیانان لەدەستداوە، لە کاتی روداوەکەشدا هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ رزگاركردنیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو دووان لەبراكانیان رزگاركردوەو تەرمی دوو كەسەكەی دیكەش دەرهێنراونەتەوە.

 هاوکات لەو رووداوەدا جگە لەگیان لەدەستدانی دوو كەس، سێ كەس دیكەش توشی تەنگەنەفەسی بوون و بەمەبەستی چارەسەررەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ كراون.


PM:07:55:06/05/2019