وادەی دابەشكردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  رایگەیاند لەم هەفتەیدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی  پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن.

ئارام برادۆستی، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە  لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دەکرێت. 

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن بۆ ماڵپەری خەندان وتیشیی، سبەیبێ سێشەممە 7ی ئایاری 2019 لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن وردەکاریەکانی تایبەت بە دابەشکردنی پارەکە دەخرێتەڕوو.

رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و کۆمسیۆنیش بۆ ئەو رۆژە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندی بەشێوەی گرێبەست دامەزراند. 



PM:08:26:06/05/2019