بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگەیاند، بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ھاووڵاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه.
هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با زیاد دەکات و خواستی هاوڵاتیانیش لەم وەرزەدا ده‌گاته نزیكه‌ی 5 ھه‌زار مێگاوات، كه 1500 مێگاواتی كه‌متره له‌و كاره‌بایه‌ی كه‌له ئێستادا به‌رھه‌مدێت.
وتیشی، ھاووڵاتیان له وه‌رزی ھاویندا كاره‌بایه‌كی زیاتر به‌كار ده‌ھێنن، ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌ھه‌ندێك ناوچه وه‌ك ھه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستبه دانانی و به‌كارھێنانی پێوه‌ری زیره‌ك بكه‌ن بۆ ماڵان.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکرد، کە له وەرزی هاویندا بەپێی توانا كاره‌با ده‌ده‌ن به‌هاووڵاتیان و، داواشی له‌هاووڵاتیان کرد به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كاربهێنن.