بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەولێر هاوڵاتیانی پاڕیزگاکەی ئاگادار دەکاتەوەکە مامەڵەی پاسپۆرتیان ئەنجام داوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایاری2019، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەولێر لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی فەیسبووک بڵایوکردەوە،کە ئاگاداری ئەو ھاووڵاتییانە کراوەتەوە، کە مامەڵەی پاسپۆرتیان لە بەرواری 01/02/2019 تا 28/02/2019 لە بەرێوەبەرایەتییەکەیان ئەنجام داوە.
لە رەگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانە لە سبەی چوارشەممەوە 15/05/2019وە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان دەتوانن سەردانیان بکەن.