قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هەر دوكان و بازرگانێك زانیاری سەر كاڵاوشمەكەكان بگۆڕێت، فێڵی بازرگانیە و لە دادگا پەڕاوی یاسایی بۆ دەكرێتەوە.
سالار مسته‌فا، نوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" لیژنه هاوبه‌شه‌كان له ڕێی نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی، رێگری له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان و گرانفرۆشی ده‌كات و هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات رێكاریی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر".
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی مانگەكانی پێشوو كراوە بەبنەمای دیاریكردنی نرخ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، نرخەكانی هەریەك لە خواردەمەنیەكان وشەكە و گۆشت و چەرەسات و شیرینی و كاڵا‌و شمەكەكانی تر لەو مانگانەی پێشودا چۆن بووە، پێویستە لە مانگی رەمەزانیشدا هەمان نرخی بێت.
وتیشی" هەر دوكان و بازرگانێك زانیاری سەر كاڵاوشمەكەكان بگۆڕێت، دەستكاری لیبڵەكانیان بكات و ناوی كاڵایەك بگۆڕێت بۆ كاڵایەكی تری بەناوبانگ، فێڵی بازرگانیە و لە دادگا پەڕاوی یاسایی بۆ دەكرێتەوە".