سعودیه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاریكرد

حکومەتی سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی لە رێگەی رۆژمێری کۆچیەوە دیاری کرد.

بەپێیڕۆژمێری كۆچی، كە بە فەرمی لەلایەن سعودیەوە دەركراوە، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان،  كه‌ لە 6ی ئایار دەستی پێ كردووە، لە 4ی حوزەیران كۆتایی پێدێت و ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ئەوەش هاتوە، کە شەوی قەدەریش، كە شەوی 26 لەسەر 27ی ڕەمەزانه‌، دەكاتە شەوی 31ی ئایار  واتە شەوی هەینی لەسەر شەممەی داهاتوو.

ساڵانە لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و هەرێمی کوردستان، بۆ دیاریکتنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و جەژنە ئاینییەکان پشت بە بینینی مانگ دەبەسترێت کە لەلایەن لیژنەکانی بینینی مانگ بڕیاری لێوەدەدرێت، هەرچەندە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیادا چەندین ئامێری پێشكەوتوو دروست كراوە بۆ چاودێری كردنی بینینی مانگ.



PM:05:46:23/05/2019