به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسیی بەكارهێنانی جۆرە دەرزییەك، کە کاریگەریی لەسەر دڵ و گوچیلەو گوشاری خوێن دروست دەكات و مەترسیشی هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی له كوردستان، له ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ڕایگەیاند" تێكه‌ڵكردنی گیراوه‌كانی ده‌رزی په‌سه‌ندكراو نیه، له‌به‌ر نه‌گونجان و له‌ده‌ستدانی كاریگه‌ری یه‌ك یان دوو یان هه‌موو ده‌رمانه‌كانی ناو گیراوه‌كه، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك حاڵه‌تدا تێكه‌ڵكردنی دوو ده‌رزی یان زیاتر له‌ناو بوتڵی ئاودا بۆ هه‌ڵواسین یان یه‌ك سرنج ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری پزیشكی ده‌رمانساز ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی توانای كاركردنی ده‌رمانه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌دا ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌رمانه‌كان گونجاو بن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا".
جەخت دەکاتەوە، تێكه‌ڵكردنی دوو ده‌رزی یان زیاتر به‌بێ ڕێكاری زانستی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێنماییه ده‌رمانسازییه‌كان له چۆنیەتی تێكه‌ڵكردنی دوو ده‌رزی و دیاریكردنی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه بۆ تێكه‌ڵكردن شیاوه، مه‌ترسیداره".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان ئەوەشی خستەڕوو، به‌شێك له‌و تێكه‌ڵه ده‌رزییانه له كلینیكه‌كانی لاكۆڵان له نه‌خۆش ده‌درێن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی ڤایرۆسی و ئازار و سه‌رمابوون كه تێیدا ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك و ستڕۆید و ئازارشكێن به‌یه‌كه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێن كه به هیچ جۆرێك زانستی نیە.
باس لەوەشکردووە، له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ماده‌ی نوێ له‌كاتی تێكه‌ڵبوونی ئه‌و ده‌رمانانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نەخۆش دروست ده‌بێت به ژه‌هراویبوونیان، بۆیه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیان پێویسته پابه‌ندی ڕێنماییه پزیشكی و ده‌رمانسازییه‌كان بن له چۆنیەتی و چهندیەتی چاره‌سه‌ره‌كان".