لە شارەزور کەسێکی تەمەن 56 ساڵ کوژرا

بەهۆی دەسڕێژی گولەوە لە هەڵەبجەی تازە لەناو بازاڕی هەڵەبجەیەکان کەسێکی تەمەن ٥٦ ساڵ بەناوی (علی محمد محمود شەمێران) کوژرا.

‌راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی (شەھید رەئوف بەگ) لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" کاتژمێر ٤:۳۰ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲٦/٥/۲۰۱۹ تەرمی ھاونیشتیمانییەکی ٥٦ساڵ بە ناوی (ع. م. م) گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، کە ئاسەواری سێ گوللە بە سەرییەوە بووەو دەست بەچی گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوی تەقەکردنەکە لە بازاڕای ھەڵەبجەییەکانی قەزای شارەزوور روویداوە و دوای بردنی تەرمەکەش بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شەھید رەئوف بەگ، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.


PM:07:57:26/05/2019