ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا تەقیەوە و ١٣ کەس کوژران و برینداربوون.
سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە میدیاکانی رایگەیاند،"پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ لە گوندی عوێنات-ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبیعە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوەو لە ئەنجامدا شەش کەس کەسی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون".
وتیشی، "
سەرەتا مینێکی چێندراو تەقیوەتەوە و دواتر خەڵکی گوندەکە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەوێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری"کیا"ش تەقیوەتەوە".
هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی، " لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری کیای بارهەڵگر بازاڕی گوندی عوێناتی سەر بە شارۆچکەی رەبیعەی لە پارێزگای نەینەوا کراوەتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس کوژراون و هەشتی دیکە برینداربوون".