نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکی هەرێمی کورستان هەڵبژێردرا

 نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئەمرۆ سێشەممە 28ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی بە 68 پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان  هەڵبژێردرا.

نێچیرڤان ئیدریس بارزانی کێیە؟

- لە 21ی ئەیلوولی 1966 لە حاجی ئۆمەران لەدایكبووە
- لە 1975 لەگەڵ بنەماڵەكەیدا ئاوارەی ئێران بوون
- خوێندكاری بەشی زانستە سیاسییەكان بووە لە زانكۆی تاران
- لە 1989 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی
- لە 1996 بووەتە جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
- لە 1999 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی چوارەم)
- 2006 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی یەكگرتنەوە)
- لە 2011 بۆ 2013 جارێكی دیكە بووەتەوە سەرۆكوەزیران
- لە 2013 جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكوەزیرانی وەرگرتەوە تاوەكو 2018
- لە كۆنگرەی 13ی پارتیدا بووەتە جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
- 3/12/2018 كرایە بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
- خێزاندارە و باوكی چوار منداڵە بەناوەكانی (ئیدریس، چیاڤان، رانیە و مایا).
- رۆژی 28-5-2019 بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ و دوای نزیكەی 18 ساڵ لە سەرۆكایەتی حكومەت، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.




AM:11:40:28/05/2019