چوار گیراوی نەوەی نوێ پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئایار لە زیندان ئازادکران.
ئاسایشی سلێمانی بەپێی بڕیاری دادوەری ئاسایش ئەمڕۆ هەریکە لە ( گمۆ محەمەد، میركۆ كەمال، زمناكۆ ئاكۆ) گیراوانی نەوەی نوێی ئازادکرد.
ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانە لەدوای ئازادكرانی (بنار حسێن ) برای شۆخانی هاوسەری شاسوار عەبدولواحید دێت کە دوو رۆژ لەمەوبەر ئازاكرا.
بەو پێیەش لە ئێستا (6) دەستگیركراوی دیكەی نەوەی نوێ لەگەڵ خودی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئازادنەكراون و چاوەڕەوان دەكرێت پێش جەژنی رەمەزان ئەوانی دیكەش بە كەفالەت ئازادبكرێن، بەپێی ئەو مادەیەی كە پێی دەستگیركراون.
تۆمەتباران بە یاسای خراپبەکارهێنانی ئامڕازەکانی پەیوەندیکردن تۆمەتبارکراون، کە حوکمەکەی لە ٦ مانگەوە بۆ ٥ ساڵە.