لە ماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و لەناوبراون.
لەئەنجامی سەردانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و پشكنین بۆ ئەوكاڵاوشمەكانە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەست بەسەر زیاترلە 145 تۆن كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە.
ئەوكاڵاوشمەكانەی لەلایەن لیژنەكانەوە دەستی بەسەرداگیراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆرپاستنی تەندروستی و كوالێتی كۆنترۆڵ و كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانییەوە پشكنینیان بۆكراوە.
ئەو ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە پێك هاتوون لە خۆراكی منداڵ، خواردنەوەی كهولی، گۆشتی ئاژەڵ، برنج، هەنگوین، جگەری بەستووی مریشك، شەربەت، خورما، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوە، ئاوی كانزایی، میوەی جۆراوجۆر، دۆشاوی تەماتە، ترشیات و خواردنە لە قوتونراوەكان.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆ لەناوبراوون.