به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك کەس له‌سه‌ر گزیكردن ده‌ستیگر كراون و رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران گیراوه‌ته به‌ر.
ھه‌ردی مه‌عروف به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه "تا ئێستا پڕۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كانی نیشتمانیی ھه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت و رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران گیراوه‌ته به‌ر".
ئەوەشی خستەڕوو، ژماره‌یه‌ك کەس له‌سه‌ر گزیكردن ده‌ستیگر كراون و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
جەختیشی کردەوە،
ھه‌ر قوتابییه‌ك گزی له‌سه‌ری ئاشكرا بكرێت، ئه‌مساڵ له ئه‌زموونه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێت و
به ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كان دووباره ناكرێنه‌وه، چونكه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ھه‌ڵه‌ی وای تێدا بێت دووباره بكرێنه‌وه، یانیش له ڕووی زانستی و یاسایییه‌وه رووداوێكی وه‌ھا رووی نه‌داوه، ئه‌زموونه‌كان دووباره بكرێنه‌وه.
له‌باره‌ی ھه‌ڵه‌ی پرسیاره‌كانه‌وه، ھه‌ردی مه‌عروف به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندبوو" كه لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ركی وه‌ڵامی نموونه‌یی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ی لای ئێمه روونه ھیچ ھه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له پرسیاره‌كاندا رووی نه‌داوه، ته‌نیا له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ھه‌ندێ ھه‌ڵه ھه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ بڵێین پرسیار ھه‌ڵه‌ن، چونكه له كۆتاییی پڕۆسه‌كه دیار ده‌بێت، چه‌ند قوتابییه‌ك وه‌ڵامی كۆی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه و نمره‌ی 100 به‌ده‌ست دێنن، ئه‌گه‌ر بێت و پرسیار ھه‌ڵه بێت، قوتابی چۆن وه‌ڵامی دروست ده‌داته‌وه".
وتیشی: "له یه‌كێك له وانه‌كان پرسیارێك ھاتبوو گوایه پێشتر له‌نێو په‌رتووكدا ته‌رك كراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌ت بڕیاری داوه دوو نمره به ھه‌ر قوتابییه‌ك بدرێت له‌و وانه‌یه".