له رۆژانی جه‌ژندا 24 کاتژمێر كاره‌با به ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌درێت و وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیش ڕوونکردنەوە دەدات.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵ بۆ ئه‌م مانگه دایناوه و به‌پێی ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و پله‌كانی گه‌رما، كاره‌بای نیشتمانی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شده‌كه‌ین.
وتیشی: رۆژانی ئاسایی له سنووری پارێزگای سلێمانی 20 بۆ 21 کاتژمێر كاره‌با به ھاووڵاتیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی فه‌رمانگه‌كان و كارگه‌كان رۆژانی جه‌ژن كارناكه‌ن، ئه‌وا كاره‌بای نیشتمانی لۆدی كه‌م له‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه ده‌توانین له رۆژانی جه‌ژندا 24 کاتژمێر كاره‌با بده‌ینه هاووڵاتییان.
وتیشی: مۆلیده ئه‌ھلییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه ھه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی نه‌مێنێت مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ ھاووڵاتییان دابین بكه‌ن.