بەوێنە...ڕووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژن بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەلار چوار کەس برینداربون کە دوانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە،  بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەگەڕەکی کەلاری کۆن بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بون

بریندارەکان دوو منداڵ لەڕەگەزی نێر و ئافرەتێک و پیاوێکن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە،  ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس و توێتا هیلۆکس ڕویداوە و هۆکاری ڕوداوەکەش بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.




PM:12:37:04/06/2019