وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندنی ماستەر لە دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانبەر و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی چینبۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠. ژماریەک كورسی خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا داوا له‌ خوازیاران دەکات، ئه‌وانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانیان تێدایه‌ دەتوانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

مه‌رجه‌كان:

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامه‌زراوه‌یه‌كی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/٥/٢٠١٧) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.

دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەته‌كه‌مان کاری لەسەر ناکرێت.

دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال زیاتر نەبێت. ( لە دایکبوانی رۆژی ١/١/١٩٧٤ و بەرەو سەرەوە)

دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL ) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)

کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

کاندیدی سەرکەوتوو سەرجەم خەرجیەکانی کرێی خوێندن و بژێوی ژیان و کرێی هاتوچۆوی لە لایەن حکومەتی چینی میللی بۆ دابین دەکرێت.. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە پەیوەندی بە بەرێز  تشینگ شینگ، کونسولی ئابوری و بازرگانی لە کونسولگەری گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر لە رێگەی ئیمێل: [email protected]) ژمارە تەلەفۆن:(٠٧٥١٢٣٤٥٦٢٦) بکرێت.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (٢٥/٦/٢٠١٩)یه‌.



AM:09:42:08/06/2019