ئاسایشی راپه‌رین ئاشکرایکرد، دووباند دەستگیرکراون كه تۆمه‌تبارن به سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌رین لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە، رایگەیاندووە" یەکێك لەو باندانە هەستاون بە ساخکردنەوە و سپیکردنەوەی پارەی ساختە، لە جۆری سەد دۆلاری ئەمریکی لەماوەی مانگی رەمەزاندا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای چاودێریکردنی گومان لێکراوان توانراوە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( و، س، ح) و (ئا، م، م) و (س، س، ع) دەستگیربکرێن، کە بڕی ( 3 هه‌زار و 200 دۆلار)ی ئه‌مه‌ریكیان لێگیراوە و بەپێ ماددەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیشیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.