بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایکرد، کە چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە بڕێكی زۆر له حه‌ب و ده‌رزی هۆشبه‌ریان پێبوە و هەوڵیانداوە لە سلێمانییەوە بیگوازنەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاند "لە چوارەم شەوی جەژنی رەمەزان دوای ئەوەی لە رێگەی سەرچاوە تایبەتەکانمانەوە زانیاریمان پێگەیشت توانیمان له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست بگرین به‌سه‌ر مونشائه‌یه‌كدا کە برێكی زۆر له‌حه‌ب و ده‌رزی هۆش به‌ری تێدا بوو".
ڕاشیگەیاند" چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ومادانه‌وه ده‌ست گیركراون كه‌ویستویانه ئه‌ومادانه له‌پاریزگای سلێمانیه‌وه بگوازنه‌وه بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و چوار كه‌سه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و تۆمه‌تبارن به بازرگانیكردن به‌و مادانه‌وه به‌پێی مادده‌ی 14ی هۆشبه‌ر به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.