نانەواخانەو سەمونخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە

 قایمقامیەتی قەزای كەلار 20 رۆژ مۆڵەت دەدات بەنانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ ئەوەی كیسەی كاغەز بەكاربهێنن. 

 لیژنەی هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای كەلار لەراگەیەندراوێكدا،ک کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" سەمونخانەكان و نانەواخانە ئاگاداركراونەتەوە كە لە پێناو بەرژەوەندی‌ گشتی‌ و پاراستنی‌ تەندروستی‌ هاوڵاتیان بریار درا بە قەدەغەكردنی‌ كیسەی‌ نایلۆن بۆ سەمونخانەو نانەواخانەكان، بۆ ئەو مەبەستەش لەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوەی‌ 20 رۆژ مۆڵەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی‌ زەرفی‌ كاغەز بەكاربهێنن".  

جەختیشکراوەتەوە، سەمونخانە و نانەواخانەكان پێویستە قوماشی‌ خامە یان دارحەسیری‌ سروشتی‌ بەكاربهێنن بۆ سەر مێزەكانیان نەك حەسیری‌ لە نایلۆن دروستكراو و بە پێچەوانەوە رووبەروی‌ سزا دەكرێنەوە. 

 هاوکات، بە پێی توێژینەوە تەندروستییەكان، نان و سەمون بەگەرمی لەگەڵ نایلۆن كارلێك دروست دەكات و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ.


PM:08:32:10/06/2019