به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له ناو گه‌لی عه‌لی به‌گ شۆفێرێك به سه‌ختی برینداربوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، تیایدا هاتووە" ئه‌مشه‌و رووداوێكی ھاتووچۆ له جۆری پێكدادان له سۆران له ناو گه‌لی عه‌لی به‌گ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ھۆندا ئه‌لنترا تایبه‌ت و تۆیۆتا كرۆلا تایبه‌ت روویدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، شۆفێری ھۆندا ئه‌لنتراكه به‌سه‌ختی زامدار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كرا و زیانی ماددی به‌رھه‌ردوولا كه‌وت.
هاتووچۆی سۆران ئاماژە بەوەشدەکات، رووداوه‌كه له ئه‌نجامی لێك ره‌تبونی ھه‌ڵه روویداوه.