قایمقامیەتی قەزای كەلار رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما پێویستە هەركات كارەبای نیشتیمانی ببڕێت دەبێت مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن .
لە ڕاگەیەنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، قایمقامیەتی قەزای كەلار ئەمڕۆ پێنج شەممە 13ی حوزەیران شەهاب حاجی ئەحمەد، لە گەڵ لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكان و تایبەت بەكاروباری مۆلیدە كۆبوەوە و دوای خستەڕووی چەند بابەت و پرسێكی پەیوەندیدار بە چۆنێتی ئیشكردنی مۆلیدەكان و چارەسەری كێشەكان و نیگەرانی هاووڵاتیان، بڕیاردرا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە هەركات كارەبای نیشتمانی بڕا دەبێت مۆلیدە كارەبا بدات .
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئیش پێكەری مۆلیدە "مشغل” پێویستە بە بەردەوامی و 24 سەعات لە ناو مۆلیدەكەی ئامادەیی هەبێت، هەروەها لەكاتی بوونی كێشە مۆلیدەكەی خاوەن مۆلیدە لیژنەی مۆلیدە ئاگادار بكاتەوە.