وەزارەتی پەروەردە دەرەنجامی ئەو بڕیارانەی ڕاگەیاند، بههۆی ههبوونی بۆچونی جیاواز لەسەر پرسیاری بهشێك له بابهتهكان، نمره دهدرێت به خوێندكارانی پۆلی ١٢.
شۆڕش غەفوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لەدوای هەڵبژاردنەکان گەورەترین پڕۆسەیە کە نزیکەی ٢٥٠ هەزار خوێندکار و مامۆستا و سەرپەرشتیار بەشداری تێدادەکەن، خۆشبەختانە ئەمساڵ.
لهماوهی رابردوودا له بهشێك له پهڕهكانی تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان چهند دهنگۆیهك لهسهر پرسیاری بهشێك له بابهتهكانی تاقیكردنهوه گشتییهكانی پۆلی ١٢ دروستبوو، بهوهۆیهوه وهزارهتی پهروهرده لیژنهیهكی تایبهتی پێكهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر وانەکانی بیرکاری و کوردی و عەرەبی.
لای خۆشیەوە سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەتاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ١١٥هەزار و ٩٤٥ خوێندکار و لەتاقیکردنەوەی پۆلی ٩ی بنەڕەتیش ١١٨ و ٣٨٣ خوێندکار بەشداریان کرد لەتاقیکردنەوەکان، هەروەها لەڕێگەی ٢٧ هەزار مامۆستا و بەڕێوەبەری هۆڵ و سەرپەرشتیار چاودێری پڕۆسەکەیان کرد.
دەشڵێت" چەند دەنگۆیەک دروست بوو لەسەر ماددەکانی عەرەبی و کوردی و بیرکاری، لەسەر داوای وەزیری پەروەردە لیژنەیەک پێکهات بۆ دیراسەکردنی سەرجەم سەرنجەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان، هەر هەمووی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و بەچەند ئەنجامانێک گەیشتن و چەند بڕیارێکیاندا، بۆیە خوێندکاران و کەسوکاریان دڵنیا دەکەینەوە لەبەرژوەندی ئەوان دەبێت هەر بڕیارێک".
ڕونیشیکردەوە، لەوانەی کوردی پرسیاری ١٤ ڕای جیاوازی لەسەرە بۆیە دوو نمرە دەدرێت بەخوێندکاران، لەبارەی پرسیاری یەکەمیش لەهەمان بابەت، دوو وەڵام راست دادەنرێت کە بریتین لە وەڵامی D و B هەر وەڵامێک دیاری کردبێت، ئەمەش دوو نمرەی پێدەدرێت، خۆشبەختانە لەسەرووی هەزار خوێندکار ١٠٠ نمرەی هێناوە لەکوردی.
سەبارەت بەوانەی بیرکاری وتیشی" هەندێ گلەیی هەبووە، زیاد لە هەزار و ١٠٠ خوێندکار ١٠٠ نمرەیان لە وانەی بیرکاری هێناوە، هاوکات لە وانەی عەرەبی کە هەندێ تێبینی لەسەر بووە، لە پرسیاری ١٥ و ٣٧ لەگروپی A دوو نمرە دەبەخشرێت بەخوێندکار بەهەرجۆرێک وەڵامیان دابێتەوە، هەروها لە پرسیارەکانی ٢ و ٢١ وەڵامەکانی A-B بەڕاست دادەنرێت هەروەها پرسیاری ٢٣ A-D بەڕاست دادەنرێت، بۆیە هەریەکێک لەم وەڵامانە دیاری کرابن ئەوا دوو نمرەیان پێدەدرێت، بۆیە بەدەر لەمە پڕۆسەکە بەسەرکەوتووی بوو، بەزووترین کات ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین و داواکارین خوێندکارانیش هیچ نیگەرانێکیان نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکاری پێوست بەرامبەر هەرکەسێک دەگیرێتە بەر ئەگەر پڕوپاگەندەیەکی بڵاوکردبێتەوە، یاخود هەوڵی دابێت ئامێری هێنابێت، لەسلێمانی ٣ تۆمەتبار دەستگیرکران و دران بەدادگا کە ٣٠٠ ئامێریان هێنابوو بۆ فرۆشتن.
له كۆتای كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا وتهبێژی وهزارهتی پهروهرده ئاماژهی به راگهیاندنی ئهنجامی تاقیكردنهوهكان كرد و ڕایگەیاند "بەزووترینکات ئەنجامی تاقیكردنهوهكان رادەگەیەنین و داواکارین خوێندکارانیش هیچ نیگەران نهبن".