پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت بۆ وەرگرتنی وتە لێی لەدادگا ئاماده‌بوو، داوای گۆڕینی دادوه‌ری دۆسییه‌كه‌ی كرد، سەرچاوەیەکیش دەلێت، بە کەفالەت ئازادکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی حوزەیران راكان سه‌عید جبووری پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت لە دادگا ئامادەبوو داوای کرد کە دادوه‌ری دۆسییه‌كه‌ی"سه‌باح مه‌جید" کە كورد بوو، به فشار و ده‌ستتێوه‌ردانی به‌غدا ئه‌و له دۆسییه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌و دادوه‌رێكی توركمان بۆ دۆسییه‌كه‌ی دانرا.
راكان جبووری، تۆمه‌تباره به خه‌رجكردنی یه‌ك ملیار دینار له باره‌ی پرۆژه‌كانی 2018ی شاری كه‌ركووك، به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی، کە له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی دیوانی پارێزگاوه خه‌رج كراوه، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی ئه‌و پاره‌یان هه‌بووبێت و به‌و هۆیه‌وه دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.ئه‌و دۆسیه‌ش، له‌سه‌ر سكاڵای دیلان غه‌فوور، ئه‌ندا‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دژی راكان جبووری جوڵێندراوه.
هەرەوەها دوای جوڵاندنی دۆسییه‌كه‌ش، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه دادگای كه‌ركووك داوای ئاماده‌بوون له راكان جبووری ده‌كات، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیده‌كرده‌وه ئاماده‌ی دادگا بێت، بەڵام دواجار ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌فته‌ی رابردوودا هێزی بۆ ده‌ستگیركردنی جبووری ره‌وانه كرد، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونییه‌وه نه‌توانرا ده‌ستگیر بكرێت، بۆیە ئه‌مڕۆ ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا بوو بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی، دواتر تۆمه‌تبار راكان جبووری داوای كرد، دادوه‌ری دۆسییه‌كه‌ی بگۆڕدرێت، دوای گۆڕینی داوەرە تورکمانەکە له یه‌كه‌م بڕیاریدا، راكان جبووری به كه‌فاله‌ت ئازاد كرد.