به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و باشتر چووه و توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ 3500 مێگاوات زیادى كردووه.
حسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئێستادا به تێكڕا 3100 بۆ 3500 مێگاوات كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
دەڵێت "هه‌ولێر پێویستى به 1800 مێگاوات كاره‌با هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى 24 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیى هه‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها 1100 مێگاوات له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كرێت".