بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی کاتی دەوامی بەرێوەبەرایەتییەکەیانەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "لە هەردوو نووسینگەی یەک و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە دوو (شفت) دەوام هەیە".
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، "لە 23/6/2019ـەوە دەوامی بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاکو 6:00ی ئێوارە لە هەردوو نووسینگەی یەک و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە دوو شفت دەوام هەیە".
ئەوەش ئاشکراکراوە، هاووڵاتیان دەتوانن سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن ئەمەش لەبەر زیاتر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی خۆشەویست و کەمبوونەوەی جەنجاڵی لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان.