بەوێنە...ڕووداوێکی هاتوچۆ ژن و مێردێکی کردە قوربانی

رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كفری - ناحیەی سەرقەڵا ڕوویدا و بەو هۆیەوە ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیكەیش برینداربوون.

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەمە لەسەر ڕێگای كفری - ناحییەی سەرقەڵا ڕوداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی نیسان دەبڵ - نیسان پاتڕۆڵ ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێرو سەرنشینێكی نیسان دەبڵەكە گیانیان لەدەستدا كەژن و مێردبوون.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو ژن و مێردە دانیشتووی ناحییەی سەرقەڵان بەناوەكانی (عدنان فتاح محمد) لە دایكبووی 1964 (سویبە احمد سعید) 1945 .

هەروەها بەهۆی رووداوەكەوە منداڵێك و شۆفێر و سێ سەرنشینی نیسان پاتڕۆڵەكەش برینداربوون و لەبەشی فریاكەوتنی شەهیدهەژار لەكەلار چارەسەری پێویستیان بۆكراوەو شۆفێری نیسان پاتڕۆڵەكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.



PM:05:59:23/06/2019