فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە سەرتاسەری هەرێمدا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سپی راگەیاند" وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی٤ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوەو دراوەتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان."
سەرچاوەکەی سپی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچه.
مانگانە کاتێک مووچە دابەشکردن دەستپێدەکات کە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بڕی پارەی پێویست دابین بکات بۆ وەزارەتی دارایی و، هەموو مانگێکیش لە 5ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ و لە ناوەڕاستی هەموو مانگێكیشدا حکومەتی بەغدا بڕی ٤٥٤ ملیار دەنێرێت بۆ هەرێم.